بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک شێخ بایز تاڵەبانی
بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوەی نیشتیمان پەروەر رادەگەیەنین، کاک شێخ بایز سەرەڕای ئەوەی وەزیری پێشووی دارایی و ئابوری بوو، کەسایەتیەکی خۆشەویست و رێزدار و نیشتیمانپەروەر و حکومەتدار بوو، بەڕۆحی کوردانەو نیشتیمانیانە کاری دەکرد بۆ خزمەتی خەڵک و حکومەت و وڵاتەکەی و لە لای هەموان خۆشەویست بوو.
بەڕاستی هەواڵی کۆچی دوایی کاک شێخ بایز هەموانی غەمبارو دڵتەنگ کرد، خوا سەبوری هەمومان بدات و رۆحی کاک شێخ شاد بێت و جێگای بەهەشت بێت.
انالله وانا الیه راجعون
براتان
رێباز حەملان
وەزیری دارایی و ئابوری