كوردى

گه‌ران
سال
بابەت
ژمارە
لیست
  • سەرەتا
  • هه‌واڵ
  • ڤیدیۆ
  • پێکهاتەى وه‌زاره‌ت
  • یاسا و بڕیار
    • ياسا
    • بڕیار
  • رێنمایى و گشتاندن
    • رێنمایی
    • گشتاندن
  • پەیوەندی
    • نووسینگه‌ی وه‌زیر
    • ب. راگەیاندن و پەیوەندییەکان
  • ئەرشیف
  • نرخی دراوه‌کان

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان‌

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان

یەكەم_رۆژی پێنج شەممەی رابردوو 25/ 1/2018  بڕی(250) دوو سەد و پەنجا ملیار دینار لە بانكی  مەركەزی بەغدا نێردراوە بۆ فەرعی بانكی مەركەزی عێراق لە هەولێر، ئەم بانكە  پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە نییە و كارەكانیان لە ژێر بڕیاری بانكی  مەركەزی دایە.

دووەم_ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەكی  لە بەغداوە پێنەگەیشتوە بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵكو لیژنەكانی  پێكهاتوو لە نێوان بەغدا و هەولێر بەردەوامن لە وردبینی لەسەرجەم وەزارەتەكان جگە لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ.

سێ یەم_  وەزارەتی دارایی و ئابووری  هەموو لایەك دڵنیا دەكاتەوە كە بەردەوام دەبین لەسەر دابەشكردنی مووچە و هەر بڕە پارەیەك لە بەغداوە بێت  وەزارەتمان رایدەگەینێت.