ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك باس له هه‌ماهه‌نگى نێوان په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و پڕۆژه‌ى چاكسازى خانه‌نشین و پاشكه‌وتى مووچه كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 28/1/2018، جه‌عفه‌ر ئێمینكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كوردستان و بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سكرتێرى په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمیان كرد و له‌لایه‌ن رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و رابه‌ر سدیق، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به وه‌كاله‌ت پێشوازیه‌كى گه‌رمیان لێكرا.
له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان باسى له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان كرد و وتى، به پێویستمان زانى كه سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بكه‌ین و بۆ پشتیوانى و هه‌ماهه‌نگى نێوانمان و ده‌ستخۆشى كرد له ئاماده‌كردنىئه‌و پڕۆژه چاكسازیه هاوبه‌شه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت كه ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كراوه.
لایخۆشیه‌وه رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى سه‌ردانى له‌و جۆره‌ى به‌گرنگ زانى و پێشى وابوو كه گرنگه هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێكردن هه‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌موان كار بكه‌ین بۆ باشتركردنى ژیانى خه‌ڵك و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قه‌یرانه دارایه.
وه‌زیرى دارایى و ئابوورى وتیشى، ئه‌و پڕۆژه چاكسازیه‌ى ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كراوه یه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست ده‌كات و بڕه پاره‌یه‌كى باشیش بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و به‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه و باشتركردنى ژیانى مووچه‌خۆران.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه باس له په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى له نێوانیان دروست بوه و بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیرى دارایى و ئابوورى وتیى، له كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و هه‌رێم و لیژنه هاوبه‌شه‌كان لێكتێگه‌یشتن وبه‌ره‌و پێشچوون هه‌بوه.